شنبه یازدهم فروردین 1386
ئیعجازی ژماره‌یی(٢)(۳)(۴)
ئیعجازی ژماره‌یی(٢)(۳)(۴)
حه‌قیقه‌تی حه‌وته‌م:
یه‌كێك له‌وشته سه‌ر سوورهێنهرانه ئه‌وه‌یه كه ژماره حه‌وت بناغه‌ی په‌یوه‌ندیدانی نێوان سه‌ره‌تای قورئان و كۆتایی قورئانه، یه‌كه‌مین سووره‌ت لهقورئاندا سووره‌تی فاتیحه‌یه، ژماره‌كه‌شی 1، دواین سووره‌ت لهقورئاندا سووره‌تی {ناس}ه، و ژماره كه‌شی 114 یه، كاتێ ئه‌م دوو ژماره‌یه له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دا ده‌نێین، په‌یوه‌وندییه‌كی پته‌و له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت و ده‌بنه به‌دیهێنه‌ری ژماره‌یه‌كی دووباره‌ی ژماره حه‌وت، 1 114= 7×163.
ادامه مطلب
شنبه یازدهم فروردین 1386
ئیعجازی ژماره‌یی (١)(۲)(۳)(۴)
ئیعجازی ژماره‌یی (١)(۲)(۳)(۴)
نوسيني : عبدالدائم الكحیل
وهرگێرِانی: حه‌سه‌ن پێنجوێنی
له‌م رۆژانه‌دا وتارێكم له‌باره‌ی ئیعجازی ژماره‌ییه‌وه لهقورئاندا خوێنده‌وه كه مامۆستا (عبد الدائم الكحیل) به‌ناوی كۆمه‌ڵه حه‌قیقه‌تێكی سه‌رسورهێنه‌ر له گه‌وره‌ترین سووره‌تی قورئاندا خۆی پیشان ده‌دات نووسیبووی، له‌راستیدا وتاره‌كه سه‌رنجی راكێشام و توێژینهوهكهیم به فه‌تحێك زانی له ته‌كنۆلۆژیای ژماره‌ییدا، به‌تایبه‌ت له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا كه خوای باڵاده‌ست به سه‌بعول مه‌سانی ناوی بردووه،و ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ش نووسه‌ر زۆر به‌وردی كاری له‌سه‌ر كردووه، و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تیا به‌ده‌ست هێناوه خوا پاداشتی خێری بداته‌وه، منیش وه‌ك پاشكۆیه‌كی ئێستا دڵنیام ئه‌و بابه‌ته‌م وهرگێرِا به‌و هیوایه‌ی هه‌ندێ لهودڵانهی پێ ئاسووده ببێت وئۆقره‌یی و ئارامییان بۆ بگهرِێتهوه كه به‌هۆی گومانی ناحه‌زانی ئیسلامه‌وه داخورپاون.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌كه..
حه‌سه‌ن پێنجوێنی.
# # #
كۆمه‌ڵه حه‌قیقه‌تێكی سه‌رسورهێنه‌ر له گه‌وره‌ترین سووره‌تی قورئاندا خۆی پیشان ده‌دات:
ئهمرِۆ كه‌ئێمه له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌ییدا ده‌ژین، موعجیزه‌ی قورئان به زمانی سه‌رده‌م، به‌زمانی ژماره خۆی پیشان ده‌دات، تا شایه‌تێكی سه‌لمێنه‌ر بێت كه قورئان فه‌رمووده‌ی خودای ته‌عالایه، و به‌ڵگه‌ش بێ له‌سه‌ر پارێزراوی قورئان له‌هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك.
پێشه‌كی:
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری عاله‌م وسهڵات وسهلام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویست و ئال وئه‌سحابی..
نهێنییه‌كانی نیكاتی سه‌یری په‌یامه‌كه‌ی خوا كۆتاییان نایه‌ت و موعجیزه‌كانی به‌سه‌ر ناچن، كتێبه‌كه‌ی خوا موعجیزه‌ی به‌رده‌وامه بۆ هه‌مووشوێن وسه‌رده‌مێك، بۆ هه‌موو سات و ساباتێ، ئهمرِۆ كه‌ئێمه له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌ییدا ده‌ژین، موعجیزه‌ی قورئان به زمانی سه‌رده‌م، به‌زمانی ژماره خۆی پیشان ده‌دات، تا بهڵَگهیهكی مادی بێ له‌سه‌ر ئه‌وه كه خوای باڵاده‌ست پیته‌كانی كتێبه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك رێكخستووه كه هیچ مرۆڤێك نه‌توانێ وێنه‌ی دابنێ..
سووره‌تی فاتیحه:
سووره‌تی فاتیحه یه‌كه‌م سووره‌ته لهقورئاندا و هه‌موو رۆژێ ئیمه ئه‌و سووره‌ته لهركاتێكی نوێژهكهماندا ده‌خوێنیین، پێغه‌ممه‌ر سهلاتو سه‌لامی لێ بێ فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی فاتیحه نه‌خوێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه نوێژی نه‌خوێندبێت.. ئه‌م سووره‌ته‌ش حه‌وت ئایه‌ته، خوای ته‌عالا به سه‌بعول مه‌سانی ناوی بردووه، كه‌وابوو ده‌شێ زۆرێكی زۆر لهویهكخستنانه به‌ده‌ست بێنین كه‌له‌سه‌ر ژماره حه‌وته‌وه دانراون..
یه‌كه‌مین سووره‌ت له قورئاندا كه به گه‌وره‌ترین سووره‌ت و دایكی قورئان ناو ده‌برێت، ده‌كه‌ینه رێنوێنی بۆ ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ئیعجاز له قورئاندا، و تا ده‌ری بخه‌ین كه‌چ یه‌كخستنێكی سهرسوورِهێنهری تێایه له‌گه‌ڵ ژماره حه‌وتدا.. و ئه‌مه‌ش شتێكی نامۆ نییه چونكه خوا خودی سوورهتهكهی به سه‌بعول مه‌سانی ناوبردووه،{واته: حهوتێكی دووباره‌كراو.} بۆیه ئه‌و هه‌موو حه‌قیقه‌ته ژماره‌ییانه‌ی كه له‌م باسه‌دا هاتووه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌خالقی حه‌وت ئاسمانان ئه‌م قورئانه‌ی ناردووه، وخۆیشی تا رۆژی قیامه‌ت پارێزگاری لێ ده‌كات..
خوای باڵاده‌ست له‌سوره‌ی حیجردا فه‌رموویه‌تی: وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعاً مِنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ الحجر/87 . واته: ئێمه حهوتێكمان له‌دووباره پێ به‌خشیویت له‌ته‌ك قورئانی هێژادا.. له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌شدا بۆخاری بۆمان باس ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: سوره‌تی ئه‌لحه‌مد ئه‌و سه‌بعول مهسانیی، و قورئانه هێژایه كه‌پێم به‌خشراوه. ( )
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سووره‌تی فاتیحه حه‌وتن خوای ته‌عالا ناوی سه‌بعول مه‌سانی لێناوه. ژماره‌ی پێتهكانی ئه‌م سووره‌ته جگه له‌دووباره بووه‌كانی 21 پیته، واته: 7× 3 ، و ژماره‌ی پیته‌كانی وشه‌ی ئه‌ڵلا واته: پیتی ئهلف ولام و هێ 49 پیته، 7×7 ، پیته گیراوه‌كان 14 پیتن، 7×2، ژماره‌ی خاڵی سه‌ر پیته‌كان 56 خاڵن، واته: 7×8، سه‌دان یه‌كخستنی حه‌وتی وه‌ها له‌م سووره‌ته پیرۆزه‌دا به‌دی ده‌كه‌ین.. ئایا ئێستا تێده‌گه‌ین كه بۆچ خوای باڵاده‌ست ئه‌م سووره‌ته‌ی به سه‌بعول مه‌سانی ناو بردووه؟!
له‌میانه‌ی ئهوحهقیقهتانهی ناو ئه‌م باسه‌وه به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونی موعجیزه‌ی ژماره‌یی له‌م سووره‌ته پیرۆزه‌دا دێنینه‌وه، كه مرۆڤ هه‌رگیز له‌توانایا نییه وێنه‌ی دابنێ.. بناغه‌ی ئه‌م موعجیزه‌یه‌ش لێره‌دا ژماره حه‌وته. له‌روانگه‌ی داواكاریی قورئانه‌وه ئه‌م گه‌شته‌ی تێرِامان وبییرلێكردنهوهمان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، تا وه‌ڵامی ئه‌م داخوازییه‌ی په‌روه‌ردگارمان بده‌ینه‌وه كه ده‌فه‌رموێ: أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ، وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافاً كَثِيراً / النساء:82. واته: ئایا سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێی ورد نابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه بوایه جگه له‌خوا بێگومان جیاوازییه‌كی زۆریان تیا به‌دی ده‌كرد..
حه‌قیقه‌تی یه‌كه‌م:
ئایه‌ته‌كانی سووره‌تی فاتیحه ژماره‌یان حه‌وته، ژماره حه‌وت بوونێكی تایبه‌تی لای هه‌موو خاوه‌ن باوهرِێك هه‌یه، ژماره‌ی ئاسمانه‌كان حه‌وته، ژماره‌ی زهوینهكان حه‌وته، ژماره‌ی رۆژه‌كان حه‌وته، ته‌وافه كانی ده‌وری كه‌عبه حه‌وته، هه‌روه‌ها گورج رۆیشتن له‌نێوان سه‌فاو مهرِوهدا حه‌وته، ئه‌و ده‌نكه چه‌وانه‌ی ده‌هاوێژرێ بۆ رهجمكردنی شه‌یتان حه‌وته، له‌سه‌ر حه‌وت ئێسك سوجده ده‌برێت. ئه‌م ژماره‌یه له‌فه‌رمووده‌كانی پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه، وه‌ك: حه‌وت تاقم له‌رۆژی قیامه‌تا خوا ده‌یانخاته ژێر سێبه‌ری ره‌حمه‌تی خۆیه‌وه... يا خۆتان له‌حه‌وت گوناهه گه‌وره‌كان بپارێزن... جگه له‌مانه‌یش كه ژماردنیان كارێكی ئاسان نییه..
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ژماره حه‌وته به‌هه‌وانته یابهرێكهوت نه‌هاتووه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌و ده‌لیله له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م ژماره‌یه. ته‌نانه‌ت خوا ده‌رگاكانی دۆزه‌خی كردۆته حه‌وت ده‌رگا.. و وشه‌ی دۆزه‌خیش له‌هه‌موو قورئانا حه‌فتاو حه‌وت جار هاتووه، و ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وته..
دۆزه‌خ حه‌وت ده‌رگای هه‌یه، و وشه‌ی (دۆزه‌خ)یش 77 جار لهقورئاندا هاتووه، واته: ژماره 7 یانزه جار دووباره بوه‌ته‌وه.
حه‌قیقه‌تی دووه‌م:
ژماره‌ی پیته‌كانی ئهلفهبێی عه‌ره‌بی كه قورئان به‌و پیتانه هاتۆته‌خواره‌وه 28 پیتن، ئه‌م ژماره‌یه‌ش دووباره بوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وته. 28= 7×4.
ئه‌م حه‌وت پیته‌ش له‌پیته‌كانی ئه‌لفه بێی عه‌ره‌بی له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا نه‌هاتوون: ث، ج، خ، ز، ش، ظ، ف. پیته ئه‌بجه‌دییه‌كانی سووره‌تی فاتیحه، 21 پیتن، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وته: 21= 7×3.
حه‌قیقه‌تی سێ یه‌م:
له‌قورئانی پیرۆزدا كۆمه‌ڵه پیتێكی هه‌ڵبژێرراو هه‌ن كه خوا له‌پێشه‌كی بیست و نۆ سووره‌تا دایناون، و به‌پیته دابراوه‌كان ناوبانگیان ده‌ركردوه، و من پێم خۆشه به‌پیته هه‌ڵبژێراوه‌كان ناویان ببه‌م، ژماره‌ی ئه‌و پیتانه به‌بێ دووباره‌بوونه‌وه 14 پیته، ئه‌مه‌ش دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وته: 14= 7×2.
سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م پیتانه{ دابراوه‌كان }هه‌موویان له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا هه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پیتانه به دووباره بووه‌كانیه‌وه بژمێرین 119 پیتن، ئه‌م ژماره‌یه‌ش دووباره بوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وته: 119= 7×17.
ژماره‌ی ئه‌و پیتانه به‌بێ دووباره‌بوونه‌وه 14 پیته = 7×2.
ژماره‌ی ئه‌و پیتانه به‌دووباره بووه‌كانیه‌وه 119 پیته = 7×17.
حه‌قیقه‌تی چواره‌م:
سه‌یرترین هه‌ماهه‌نگ بوون له‌ته‌ك ژماره حه‌وتدا ئه‌وه‌یه كه: وشه‌ی پیرۆزی ئه‌ڵلا (الله)له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا حه‌وت × حه‌وته!! ئه‌م ناوه له‌سێ پیت پێك هاتووه: ئهلف و لام و هێ..كاتێ له‌م سووره‌ته‌دا ئه‌م سێ پیته ده‌ژمێرین ده‌بینین 49 پیتن، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وته.. 49= 7×7
حه‌قیقه‌تی پێنجه‌م:
پێشتر باسمان كرد كه پیته دابراوه‌كان لهقورئاندا ژماره‌یان چوارده‌یه، واته: 7×2، سه‌یر ئه‌وه‌یه ژماره‌ی ئه‌و پیتانه‌ش كه له‌سه‌ره‌تای سوورهتهكانهوه هاتوون، جگه له دووباره‌بووه‌كان چوارده پیتن.. یه‌كه‌م ده‌ست پێكێك به‌و پیته دابرِاوانه له قورئاندا به‌م سێ پیته‌یه: {ئه‌لیف، لام، میم} (ال‌م).
ئه‌م سێ پیته‌ش لهقورئاندا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ر سوورهێنه‌ر له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیتانه‌ی ئه‌لیف و لام و میم مان ژمارد ده‌بینین: 22-22- 15 پیتن، واته: 22 ئهلف،و 22 لام، و 15 میم، دیتنێكی نوێ كه توێژینه‌وه‌كان بۆ ژماره‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژمارانه له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریز بكرێن.. كاتێ ریزیان ده‌كه‌ین و له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دایان ده‌نێین، ئه‌م ژماره‌یه‌مان بۆ دروست ده‌بێت: 22 22 15، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وته: 152222= 7×21746.
به‌ڵام سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌م سیسته‌مه له‌ته‌ك یه‌كه‌م ئایه‌تێك لهقورئاندا كه بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ه، و یه‌كه‌م ئایهتێكیشه له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ژماره‌ی پیته‌كانی ئهلف ولام و میم تیایدا به‌م جۆره‌یه: 3 ئه‌لیف، و 4 لام، و 3 میم.
كاتێ ئه‌م ژمارانه له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریز ده‌كه‌ین، ژماره‌یه‌كی لێ ده‌ر ده‌چێت كه دووباره بووی ژماره حه‌وته: 343= 7×49.
حه‌قیقه‌تی شه‌شه‌م:
ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه‌باسی سووره‌تی فاتیحه ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعاً مِنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ . له‌سووره‌تی ئه‌لحیجر دایه،و ئه‌و سوره‌ته‌ش به‌سێ پیت له‌و پیته دابرِاوانه ده‌ست پێت ده‌كات:(الر)، ده‌بینین پیته‌كانی ئه‌لیف و لام و را له‌و ئایه‌ته‌دا به‌م جۆره‌یه: 7 ئه‌لیف، 4 لام، و 1 را.. ئه‌م ژماره‌یه‌ش ئه‌گه‌ر له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریزبكرێن له دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وته: 147= 7× 21 .
له‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه‌یه دووباره بووی خودی ئه‌و پیتانه(ا،ل،ر) له سووره‌تی فاتیحه‌دا، كاتێ له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریز بكرێن ژماره‌یه‌ك له‌دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وت پێك دێنێ: پیتی ئهلف 22، و پیتی لام 22، و پیتی را 8، 82222= 7× 49.
ئه‌گه‌ر باشتر وردبینه‌وه له‌نێوان وشه‌كانی ئه‌م سووره‌ته، و وشه‌كانی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه‌له سووره‌تی ئهلحیجردا باسی سووره‌تی فاتیحه ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و به‌دی ده‌كرێت، و ژماره‌ی وشه‌كانیان ئه‌گه‌ر له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریز بكرێ ژماره‌یه‌كی دووباره بووی ژماره حه‌وتی لێ ده‌رده‌چێت: ژماره‌ی وشه‌كانی سووره‌تی فاتیحه: 31 وشه‌یه، و ئایه‌ته‌كه‌ی سووره‌تی ئهلحیجریش ژماره‌ی وشه‌كانی 9 وشه‌یه: 931=7× 133 .
سوبحانه‌ڵلا ژماره‌ی پیتی(ا، ل، ر) له‌و ئایه‌ته‌دا كه‌باسی سووره‌تی فاتیحه ده‌كات پێكهێنه‌ری ژماره‌یه‌كی دووباره‌بووی ژمارهحهوت بێت، و هه‌مان پیت لهسوورهتهكهدا وا دووباره ببێته‌وه كه ژماره‌یه‌ك پێك بێنێت دووباره بووی ژماره حه‌وت بێت، و ژماره‌ی وشه‌كانی سوورهتهكه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی وشه‌كانی ئایه‌ته‌كه جارێكی تر ژماره‌یه‌ك به‌دی بێنێت كه دووباره‌بووی ژماره حه‌وت بێت، ئایا ئه‌مه موعجیزه‌یه‌ك نییه شیاوی بییر لێكردنه‌وه‌و تێرِامان بێت؟!
درێژه‌ی هه‌یه
ادامه مطلب
شنبه یازدهم فروردین 1386
فه‌زڵی فێر بوونی قورئان
فه‌زڵی فێر بوونی قورئان
پێغه‌مبه‌ردرودی خوای له سه ر بێت ده‌فه‌رموێت (خَيرُكُم مَن تَعَلَمَ القُران وَ عَلَمَهُ , رواه الترمذي والنسائي وابن ماجة ) واته ( باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه كه قورئان فێر بووه و كه‌سانی تریش فێر ده‌كات ) .
ادامه مطلب
شنبه یازدهم فروردین 1386
ئیسلام و قورئان له ئهندیَشهى (گۆته)دا .
..
ئاماژه:
یوهان وڵفانگ فۆن گۆته ؛(Johan Wolfgang Von Goethe) ؛ گه‌وره‌ترین شاعیرى ئه‌ڵمانییه كه به به‌رهه‌مه فره و گرانبه‌هاكانى جیَگایهكى له نیَو گه‌وره شاعیرانى جیهاندا قۆرخ كردووه. یهكیَك له رووداوه سهرسورِهیَنهرهكانى ژیانى كارتیَكردنى بووه له كو‌لتور و ژیارى ئیسلامى و ئیَرانى و هه‌روه‌ها دیوانى (رۆژئاوایى - رۆژهه‌ڵاتى) ئه‌و كه له نیَو كه‌سانى خاوه‌ن ئه‌ده‌بدا به‌نرخترین به‌رهه‌مى ئه‌و دیَته هه‌ژمار، به‌رهه‌مى گه‌شتى رۆحانى ئه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات. ئه‌وه‌ى دواتر دهیخویَننهوه گوڵبژیَریَكه له وتارى خاتوو (ممسین) كه كارتیَكردنى گۆته له ئیسلام و به‌تایبه‌ت له قورئان پیشان ده‌دات. خاتوو (ممسین) له ئیَستادا مامۆستاى زانكۆى ئیستانفۆردى كالیفۆرِنیایه و كتیَبیَكى به ناونیشانى (گۆته و ئیسلام)ى له ساڵى (2001)دا بڵاو كردۆته‌وه.
ادامه مطلب





