یکشنبه سیزدهم مرداد 1387
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز [ سُورَةُ الْبَقَرَةُ] ۲
بِسْمِ اللهِ الْرَّحْمنِ الْرَّحِيمِ
له‌بیرتانه) كاتیَك كه چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ موسابۆ پارِانه‌وه و نزا، كه‌چى هه‌ر كه رِۆى) گوێَره‌كه‌كه‌تان (كرده خواتان)، ئیَوه رِیێبازى سته‌متان گرته به‌ر. (51) پاشان (له‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌تان) خۆش بووین به‌ڵكو سوپاس گوزار بن. (52) (بیرتانه) كاتیَك كه كتیێبى (ته‌ورات)و جیاكردنه‌وه‌ى (رِه‌واونارِه‌وامان) به‌خشى به مو‌سا به‌ڵكو رِێَبارى رِاست بگرنه به‌ر و (له گومرِایى رِزگارتان بیَت). (53) (له‌بیرتانه) كه مو‌سا به قه‌وم و هۆزى خۆى وت : ئه‌ى قه‌وم و هۆزه‌كه‌م ئێَوه به‌و گوێَره‌كه په‌رستیه سته‌میَكى گه‌وره‌تان له خۆتان كرد، ده‌ى بگه‌رِیَنه‌وه بۆ لاى به‌دیهیَنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و خۆتان بكوژن(بێ تاوان تاوانبار بكوژێ)، ئه‌وه باشتره لاى به‌دیهیَنه‌رتان (چونكه تاوانه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌یه) ئه‌وجا ئه‌ویش(واته خوا دواى له‌ناوبردنى هه‌ندیَك له تاوان باران) تۆبه‌ى وه‌رگرت
ادامه مطلب
یکشنبه سیزدهم مرداد 1387
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز [ سُورَةُ الْبَقَرَةُ] 1
ألم (1) ذَالِكِ الْكِتَابُ لا رَيْبَ فِيهِ هُدىً لِّلْمُتَّقِينَ (2) اْلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَ يُقِمُونَ الصَّلوةَ ومِمَّا رَزَقْناهُمْ يُنفِقُونَ (3) وَالَّذِينَ يُؤمِنُونَ بِما أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالأخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (4) أُلئِكَ عَلَى هُدًى مِّنْ رَّبِّهِمْ وَأُلئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ(5)
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(1) چه‌ند پیتێک له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سوره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان 14 پییته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عربین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که له‌توانای هیچ که‌سدا نیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێ وێنه دابنێ، به‌راده‌یه‌ک هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزادوپه‌ری کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناکان له هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه هه‌ر خوا خۆی زانایه پێی. (2) ئه‌م قورئانه کتێبێکه هیچ گومانێکی تیا نیه ( که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه) مایه‌ی رێنمویی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خوا ناسان وپارێزگاران. (3) ئه‌اونه‌ی که باوه‌ریان به جیهانی نادیار‌و شاراوه هه‌یه ( بێ گومان جیهانی شاراوه زۆر فراوانتره له جیهانیدیارو ئاشکرا)، وه نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه له‌و رزق ورۆزیه (حه‌ڵاڵه‌ی) که پێمان به‌خشیون، ده‌به‌خشن. (4) (له هه‌مان کاتدا) باوه‌ریان هه‌یه به‌و (په‌یامه‌ی) که بۆ تۆ (ئه‌ی محمد) نێردراوه. به‌و (په‌یامانه‌ش) که بۆ (پێغه‌مبه‌ران)ی پێش تۆ ره‌وانه کراوه، دڵنیاشن که رۆژی دوایی هه‌ر پێش دێت وقیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت. (5) ئا ئه‌و (به‌خته‌وه‌رانه)له‌سه‌ر شارێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن، وه هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رفراز ورزگار وسه‌رکه‌وتوون. (ئه‌مانه هه‌ندێک بوون له سیفاتی خواناسان وئیمانداران).
ادامه مطلب
یکشنبه سیزدهم مرداد 1387
گه‌نجان و گوێڕایه‌ڵیینه‌کردنی قورئان
نوسینى: ئه‌ركان دارا
یه‌کێك له‌و گوێڕایه‌ڵى نه‌كردانه گوێگرتنه له گۆرانى. برام! خوشكم! چه‌ند پێویستمان به ئاشكرا قسه‌كردن هه‌یه ئێمه هه‌موو بێئاگابووینه بۆ ده‌قه‌یه‌كیش بێت بیر له‌و دونیایه بكه‌ینه‌وه! وه هه‌میشه خه‌ریكى دونیاین وه بۆئه‌وه‌ى دووربین له ئاگرى دۆزه‌خ ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاریه بخوێنه‌وه.
برام! خوشكم! ئایا تێبینیی ئه‌وه ناكه‌ى كه یه‌کێك له ئێمه جارى وا هه‌یه چه‌ند سه‌عاتێکی به‌رده‌وام به‌دواى یه‌كدا گوێ بۆ كۆمه‌ڵێك گۆرانى ده‌گریَت و له‌شى ئه‌هه‌ژیَنیَ و كارى لیَده‌كات؟ به‌ڵام له‌وكاته‌دا زۆر پێی گرانه كه نیو سه‌عات دابنێ بۆ قورئان خویَندن. له‌به‌رچى خوشك و براكانم له‌به‌رچى ئیَمه خۆمان هه‌میشه خۆمان به‌م دونیاوه خه‌ریك ده‌كه‌ین، وه ده‌بینین كه قورئان شیفا و ده‌رمانى دڵه‌كانه وه هه‌میشه دڵ پێی رووناكه وه رِیَنونى و رِه‌حمه‌ته، هه‌موو چاكه و سه‌لامه‌تییه.
ادامه مطلب
یکشنبه سیزدهم مرداد 1387
مفهوم حق از دیدگاه قرآن
فریبا قهرمانی
انسانی که از علوم قرآنی برخوردار و مدعی شناخت راه‌های سعادت و شقاوت می‌باشد ولی عملاً برخلاف آنچه که می‌داند و می‌گوید در زندگی حرکت کند از اینجاست که می‌فهمیم که آن انسان علم، به حق بودن قرآن ندارد و به فرموده قرآن نابینا و عمی است.
البته این حقیقت را همه کس نمی‌فهمد به جز:
"إنما یتذکر أولوا الألباب"
"تنها عالمانند که متذکر این حقیقت می‌باشند"
ادامه مطلب
یکشنبه سیزدهم مرداد 1387
پێناسی قورئان
وشه‌ی ((قورئان = قُرْآن)) له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌روه‌ك: "قراءة" چاوگه، به‌م شێوه‌یه: "قَرَأَ قِراءة وقُرْآناً"، له‌سه‌ر كێشی "فُعلان" وه‌ك: "غُفران و شُكران"، له ڕووی ڕیشه‌ناسییه‌وه له بنه‌مادا واتای: "الجمع والضم"="كۆكردنه‌وه و خستنه‌پاڵ یه‌ك" ده‌دات، واتاكه‌ی ئێستاشی هه‌ر له‌وه‌وه وه‌رگیراوه، به‌واتای كۆكردنه‌وه و خستنه‌پاڵ یه‌كی پیته‌كان له گوتندا و، سه‌ره‌نجام واتاكه‌ی ئێستای ده‌بێته: خوێندنه‌وه، ئه‌و ناوه‌شی له بابه‌تی: "چاوگی به‌واتای به‌ركار" لێنراوه، وه‌ك: "نووسین" كه به‌واتای "نووسراو"یش دێت، بۆ نموونه كه ده‌ڵێیت: نووسینه‌كانی شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه گه‌لێك به‌پێزن، مه‌به‌ست لێره‌دا نووسراوه‌كانی ئه‌وه. جا وشه‌ی ((قورئان = قُرْآن)) واته: خوێندنه‌وه، به‌واتای خوێنراوه.
ادامه مطلب

