شنبه بیست و ششم اردیبهشت 1388
له قورئاندا.. ئازادیی ژیانه
له قورئاندا.. ئازادیی ژیانهعبد الرحمن صديق
چونكه په‌رستن و عیباده‌ت
ئه‌وپه‌رِی گوێرایه‌ڵیه بۆ خوا، به ئه‌وپه‌رِی خۆشویستنی خوا، بۆیه (لا
اكراه فی ا‌لدین) فێرمان ده‌كات كه باوه‌رِهێنان به‌خوا له سایه‌ى
ئازادبوون و خۆشه‌ویستیدا داده‌مه‌زرێت و گه‌شه ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌م راستییه
قورئان رووبه‌رێكی زۆرى ته‌رخانكردووه بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئازادیی و مرۆڤى
ئازاد و، ئازادكردنى گه‌ردنى مرۆڤه‌كان له كۆیله بوون به چه‌ندین
رێگه‌ى جیاجیا، بۆ نموونه:
یه‌كه‌م: "
وَمَنْ قَتَڵ مُۆْمِنًا خَطأ فَتَحْرِیرُ رَقَبَه‌ٍ مُۆْمِنَه‌ٍ..) كوشتنی
به‌هه‌ڵه‌ى مرۆڤێك له‌ده‌ستدانى گیانی مرۆڤه، كه‌سیش ناتوانێت ژیان
به‌به‌ر مردوودا بكاته‌وه، به‌ڵام له‌بری ژیان و گیان خواى گه‌وره به
ئازادكردنى كۆیله‌یه‌ك له به‌ندایه‌تى، له مرۆڤ بكوژ به‌هه‌ڵه خۆش
ده‌بێت وه‌ك بڵێی له‌م ئایه‌ته‌دا ئازادیی مرۆڤێك یه‌كسانه به
ژیانكردنه‌وه به‌به‌ری مردوویه‌كدا. دووه‌م: " لاَ
یُۆَاخِذكُمْ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِی أیْمَانِكُمْ .... أوْ تَحْرِیرُ
رَقَبَه‌ٍ " (المائده/89) له حاڵه‌تى سوێندخواردن و پاشان
نه‌بردنه‌سه‌رى سوێنده‌كه و جێبه‌جێ نه‌كردنیدا دیسان یه‌كێك له
رێگه‌كانى لێخۆشبوو‌ن له مرۆڤ له لایه‌ن خواوه بریتییه له ئازادكردنى
مرۆڤێكی كۆیله. سێیه‌م: یه‌كێك له‌و
هه‌شت بواره‌ى كه پاره‌ى زه‌كاتى بۆ سه‌رف ده‌كرێت بریتییه له (وفی
الرقاب) واته ئازادكردنى گه‌ردنى كۆیله‌كان له به‌ندایه‌تى و كۆیله
بوون. چواره‌م: له حاڵه‌تى
كێشه‌ى خێزانیشدا، خواى گه‌وره له هه‌ڵه‌ى ئه‌و پیاوانه خۆش ده‌بێت كه
زاراوه‌ى (ظهار) به ده‌میاندا دێت له به‌رامبه‌ر خێزانه‌كانیاندا، به
(فَتَحْرِیرُ رَقَبَه‌ٍ مِنْ قَبْلِ أنْ ێتَمَاسَّا " واته به
ئازادكردنى كۆیله‌یه‌ك. پێنجه‌م: له حاڵه‌تى
رۆژوو شكاندنی به ئه‌نقه‌ستیشدا خواى گه‌وره له مرۆڤى هه‌ڵه‌كار خۆش
ده‌بێت، له به‌رامبه‌ر ئازادكردنى كۆیله‌یه‌كدا. شه‌شه‌م: خواى
گه‌وره له قورئاندا ئازادكردنى كۆیله‌ى به یه‌كێك له كاره گرنگ و
قورسه‌كان ناساندووه و، كردوویه‌تى به پێوه‌ر بۆ موسڵمانى راسته‌قینه،
كه ئه‌وانن ده‌توانن ئه‌و رێگه سه‌خته ببرِن و كۆیله‌كان ئازاد بكه‌ن:
" فَلاَ اقْتَحَمَ الْعَقَبَه‌َ* وَمَا أدْرَاكَ مَا الْعَقَبَه‌ُ* فَكُّ
رَقَبَه‌ٍ..". له هه‌موو ئه‌مانه‌ى
پێشه‌وه و له زۆر ئایه‌تى دیكه‌ى قورئاندا ده‌گه ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى
كه یه‌كێك له رێگه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵه‌كانى موسڵمان و، یه‌كێك
له رێگه‌كانى لێخۆشبوونى خوا له هه‌ڵه‌ى مرۆڤه‌كان بریتییه له
ئازادكردنى گه‌ردنى كۆیله‌كان له به‌ندایه‌تى و، گێرِانه‌وه‌ى ئازادیی بۆ
مرۆڤه‌كان، هه‌ر له‌م رێگه‌یه و چه‌ندین رێگه‌ى تره‌وه، رۆژانه سه‌دان
مرۆڤ ئازاد ده‌كران و، تا گه‌یشته ئه‌و رۆژه‌ى دیارده‌ى كۆیلایه‌تى
مرۆڤه‌كان كۆتایی پێ بهێنرێت، چونكه له قورئاندا ئاماژه‌كان ده‌ڵێن: ئیمانى راسته‌قینه
له سایه‌ى ئازادیی و له ئامێزی رۆشناییدا داده مه‌زرێت و، ژیانی
راسته‌قینه‌ش له سێبه‌رى ئازادی‌دا گه‌شه ده‌كات. askmoen@yahoo.com سێ شه‌ممه، 2/10/2007 ز، 20ى (رمچان)ى 1428ك،
